رێژەیەکی زۆری ئاو چووەتە ماڵەکان
لە گەڕەکی هەولێری نوێ زیان بەر نزیكه‌ى 12 ماڵ كه‌وتووه
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
له گه‌ڕه‌كى هه‌ولێری نوێ، به‌هۆى بارانبارینى زۆر، زیانى مادى به نزیكه‌ى 12 ماڵ كه‌وتووه، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت، نهۆمى یه‌كه‌مى ئه‌و ماڵانه رووبه‌ڕووى زیان بوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتییه‌ك كه به‌هاناى ماڵى خوشكه‌كه‌یه‌وه چووه‌ته ئه‌و گه‌ڕه‌كه، به 964ـى وت، نزیكه‌ى 12 ماڵ زیانیان پێگه‌یشتووه و هه‌رچى كه‌لوپه‌لى نهۆمى یه‌كه‌مى ئه‌و خانووانه هه‌یه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
به‌قسه‌ى ئه‌و هاوڵاتییه له كاتژمێر حه‌وتى به‌یانى كه بارانه‌كه‌ى هه‌ولێر به خۆڕ باریووه، ئاو چووه‌ته ناو ئه‌و ماڵانه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن