پلانێکی زیرەکانەیە
“له فێستیڤاڵی كه‌لار تێستی خواردن به پاره‌یه”
964+
میلاد جه‌لال – كه‌لار
له چواره‌مین فێستیڤاڵی بازاڕ له كه‌لار، فرۆشیارێكی پاستا تابلۆیه‌كی هه‌ڵواسیه‌وه و ده‌ڵێت “تێستمان هه‌یه، به‌ڵام به پاره”.
زانا فرۆشیاری پاستایه و وه‌نه‌بێت خواردنه‌كه‌ی نه‌دات به كه‌س و ره‌زیلی بكات، به‌ڵكو ئه‌و له چواره‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا به 964ی وت، به گاڵته تابلۆكه‌ی هه‌ڵواسیوه و بۆ تامكردن و تێستكردنی خواردنه‌كه‌ی، پاره له كه‌س وه‌رناگرێت و ته‌نیا بۆ خۆشی ئه‌وه‌ی نووسیوه.
وتیشی، ئه‌و كاره‌ی بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵك كردووه و وایكردووه خه‌ڵك و سه‌ردانیكه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه وێنه و ڤیدیۆی تابلۆكه و پاستاكه‌ی بگرن و خواردنه‌كه‌شی تام بكه‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا