نایگلسمان. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دوای شکستەکەی دوێنێ شەو
راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا هه‌ر له شوێنی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ئه‌ڵمانییه‌كان له ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان و پلانه‌كانی راهێنه‌ری تیپه‌كه، یولیان نایگلسمان، كه شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر توركیا له به‌رلین دۆڕان، به‌ڵام سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌وان گه‌یشتنه به یاریی كۆتایی یۆرۆی 2024.
برێند نویندۆرف رایگه‌یاند، ئێستا پێویست نییه قسه له‌سه‌ر چاره‌نووسی راهێنه‌ر بكه‌ین، راسته ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر توركیا زۆر خراپ یاریی كرد، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه گومان له هه‌موو شتێك بكه‌ین.
ئه‌ڵمانیا شه‌وی رابردوو دوای 72 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له به‌رلین به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی توركیا دۆڕا.