یەکێکیان جێگری پارێزگای سلێمانیە

گۆڕانکاری لە چوار پۆستی پارێزگای سلێمانی کرا

964+

شاخەوان عومەر

ئەمڕۆ یەکشەممە و لەگەڵ دەستپێکی هەفتە پارێزگای سلێمانی گۆڕانکای لە چوار پۆستی سنووری پارێزگاکەی کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیاریەی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، گۆڕانکاریەکان بە فەرمانی وزاری وەزارەتی ناوخۆ  بووە.

ئەو پۆستانەی گۆرانکاریان لێ کراوە، شاهۆ عوسمان کەریم بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت.

عوسمان ئەنوەر محەمەد بۆ قائمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت، رەفعەت فاتیح رەشید بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ، هیوا محمد ساڵح بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاردانی هەڵپەسارد

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاردانی هەڵپەسارد