سەربازێک کراوەتە ئامانج

سوپای عێراق چەند ناوچەیەکی داقوقی تۆپباران کرد

+964
سیروان خورشید : دوزخورماتوو

سوپای عێراق لە سنووری داقوق، شه‌وی رابردوو له‌ رێگه‌ی کامێرای حەرارییەوە ژمارەیەک چەکداری نەناسراویان بینیوە، کە گومان دەکرێن چەکدارانی داعش بن و دەستبەجێ بۆردومان کراون لە هەریەک لە گوندەکانی ئەلبوسەباح و تەلحەمە لەسەر چەمی رۆخانەی سنووری داقوق .

سەرچاوەیەکی سەربازی لە ناو هێزەکانی سوپای عێراق کە ویستی ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە 964ی وت: شه‌وی رابردوو هێزەکانیان سنووری گوندەکانی ئەلبوسەباح و تەلحەمەی لەسەر چەمی رۆخانە تۆپباران کرد، جموجۆڵی چەند چەکدارێک لە کامێرای حەراریی سوپا دەرکەوتووە و لە رێگەی تۆپخانەوە کراونەتە ئامانج، بەڵام هێشتا زیانی چەکدارەکان نەزانراوە .

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لەسنوری قەزای داقوق لە رێگەی نیشانشکێنەوە سەربازێک کراوەتە ئامانج و بە سەختی برینداربووە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

964 ناسنامه‌ى دوو کەسى رووداوه‌كه‌ى داقوق ئاشكرا ده‌ك...

964 ناسنامه‌ى دوو کەسى رووداوه‌كه‌ى داقوق ئاشكرا ده‌كات