کەش و هەوا

پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و ئاسمانیش پەڵە هەور دەبێت

توانا نەقی

ئاسمان ساماڵەو لە هەمانکاتیشدا لە هەندێک ناوچە پەڵە هەوری جیاجیای دەبێت، بە پێی پێشبینییەکانیش بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بەتایەبت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپلەیەک پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەڵام سبەینێ کەمێک لە چاو ئەمڕۆدا بەرزتر دەبەنەوە و گەرما شکاوە و هیچ کاریگەری نابێت.

بەرزترین پلەی گەرماش گەرمیانە بە 34 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 21 پلە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 3.10.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا .
پلەکانی گەرما/ لەناوچە شاخاوییەکان نزم دەبیتەوە بە (1- 2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ دەبێت بە (10 – 15) کم/ک
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 33پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى