پێکهاتەی سەرەکی ترشیاتە
سێوی بن ئەرزی گۆپتەپە دەنێردرێتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق
964+
عەزیز گۆپتەپەیی
بەرهەمهێنانی سێوی بن ئەرز لە گۆپتەپە بە شێوەیەکە، کە بەرهەمەکەی جگە لە ناوخۆ دەنێردرێتە ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش.
سێوە بن ئەرزەکە کە هاتە بەرهەم، ماندووبوونێکی زۆری دەوێت، تا رەوانەی بازاڕ دەکرێت و دەبێت پاش دەرهێنانی، کە چەندین کرێکار کاری تێدا دەکەن، پاشان ببرێتە سەر ئاوێک و لەناو ئاوەکەدا پاک بکرێتەوە.
سێوی بن ئەرز یەکێکە لە پێکهاتەکانی ناو ترشیات و تامێکی جیاواز و خۆش بە ترشیاتەکە دەبەخشێت.