شەش ملیار دیناریان پێویستە

گەڕەکە نوێیەکانی سەیدسادق ئاوەڕۆ و قیرتاویان نیە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو گەڕەکە نوێیانەی سەیدسادق کە تازە دروستکراون پێویستیان بە ئاو و ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنە و قایمقامەکەی دەڵێت، بودجەی سەیدسادق لەچاو فراوانبوونەکەی نەبووە.

964 دەزانێت ئەمساڵ بە بەهای دوو ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزاکەدا جێبەجێ کراون، بەڵام هێشتا قەزاکە پێویستی بە تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنە.

رەزا محەمەد، قایمقامی سەیدسادق بە 964ـی وت، “گەڕەکە نوێکانی خوارووی سەیدسادق پێویستیان بە تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنە و هەندێ لە گەڕەکی تریش پێویستیان بە تێکەڵڕێژکردن هەیە”.

وتیشی، “چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆی سەیدسادق پارەیەکی زۆری دەوێت و پێویستی بە زیاتر لە شەش ملیار دینار هەیە”.

سەیدسادق قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانییە و دوو ناحییەی هەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 100 هەزار کەسە.

رێگای سەیدسادق بۆ هەڵەبجە خاوێن کرایەوە

رێگای سەیدسادق بۆ هەڵەبجە خاوێن کرایەوە