درۆنێك له‌ چیای مەتین كه‌وته‌ خواره‌وه‌


ژووری هەواڵ

لە چیای مەتین لە سنوری قەزای ئامێدی درۆنێک کەوتووە خوارەوە و هیچ زیانی نەبووە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نزیکی کاتژمێر 2:03 نیوەڕو فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان “درۆن” لە چیای مەتین کەوتووە خوارەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە، درۆنەکە هیچ زیانێکی نەبووە و سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی ئامێدی، كه‌ نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە 964ـى وت، راستە ئەمڕۆ نزیکی کاتژمێر دوو درۆنێک کەوتووە خوارەوە لە چیای مەتین.

وتیشی، تا ئێستا نازاندرێت درۆنەکە لە کوێ ئاراستە کراوە، هیچ زیانێکیشی نەبووە.

لە سنوورەکانی قەزای ئامێدی رۆژانە بە هۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا بەردەوام بۆردومانی چیایەکان و گوندە چۆلکراوەکان دەکرێت و درۆنێك دێته‌ به‌كارهێنان بۆ هێرشه‌كان.