به 17 كاتژمێر گه‌یەندرایه‌وه رانیه
ئه‌و ئاژه‌ڵداره‌ى له چیای قه‌ندیل هه‌ڵدێرا به زیندوویی دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى رۆژێك گه‌نجێكی ئاژه‌ڵدار له چیاى قه‌ندیل بێ خه‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه، 964 سۆراغى كرد و ده‌ركه‌وت ئێستا به زیندوویی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رانیه.
گه‌نجه‌كه ناوى سه‌لمان عه‌بدوڵایە، خه‌ڵكی گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیله، كاری كڕین و فرۆشتنى ئاژه‌ڵ ده‌كات.
سامان كاسكانى، كه‌سێكی نزیكى ئه‌و گه‌نجه به 964ـى وت، سه‌لمان بۆ هێنانى ئاژه‌ڵ له چیاى قه‌ندیل بووه، لە کوێستانەکانی گۆڕکی له ناوچه‌ى “چومه” له چیا هه‌ڵده‌دێرێت دواى ماوه‌یه‌ك ئه‌وان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی “دوو كه‌سی دیكه له‌گه‌ڵ سه‌لمان بوونه، كاتێك كاتژمێر دووى درەنگانی شەوی پێشوو، له چیاى قه‌ندیل هه‌ڵدێراوه و ئه‌و دوو كه‌سه‌ش پێیان نه‌زانیوه، پاشان كه بینیویانه ئینجا ئێمه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات نزیكه‌ى 20 كه‌س له خزم و هاوڕێكانى به‌هانایه‌وه چوونه‌و ماوه‌ى 17 كاتژمێریان پێچووه له‌به‌ر به‌فر و باران تا سه‌لمانیان به بریندارى گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى رانیه.
تیمێكی تەندروستیی ناحیه‌ى سەنگەسەریشیان له‌گه‌ڵدابووه و فریاگوزارى خێرایان بۆى كردووه.
سامان ده‌ڵێت، به‌هۆى هه‌ڵدێرانییه‌وه هه‌ردوو قاچ و ده‌ستێكی شكاوه و هه‌موو جه‌سته‌شی داهێزراوه و دۆخى ته‌ندروستى زۆر باش نییه و دكتۆریش پێی وتوو پێویستی به ئه‌نجامدانى سێ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ریش، گه‌نجێك به‌ناوى (ع.ع) ته‌مه‌ن 33 ساڵ، خێزاندار، خه‌ڵكى گوندى گرتکی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، كه بۆ كڕینى جه‌ڵه‌بی ئاژه‌ڵ چووبووه ئێران، ماوه‌ى نۆ بێسه‌روشوێن ده‌بێت و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى له ناوچه سنووریه‌كانى بنارى قه‌ندیل دۆزرایه‌وه و به كه‌سوكاره‌كه‌شى راگه‌یه‌ندرابوو سه‌ردانى دیوى ئێران بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى.