كه‌ریم ده‌یه‌وێت تۆڵه له راهێنه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
کەریم بنزێمای هێرشبەری یانەی ریال مەدرید پلانی تۆڵەسەندنەوەی لە دیدێ دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا داڕشتووه.
دیشامپ بنزێمای لە کەمپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ دوورخسته‌وه، دوای ئەوەی هێرشبەرەکەی یانەی ریال مەدرید چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال تووشی پێکانێكی سووك بوو.
میدیاكانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، دیشامپ سوودی لە پێکانە سووکەکەی بنزێما وەرگرت و به بیانووی ئه‌مه له تیپه‌كه دووریخسته‌وه، له كاتێكدا یاریزانه‌كە پێویستی ته‌نیا بە هەفتەیەک هه‌بوو بۆ چاكبوونه‌وه.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نووسیویه‌تی، بنزێما لەوەتەی له كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا دوورخراوه‌ته‌وه، بێ هیوا بووه، بەڵام ئێستا حه‌ماسێكی زۆری هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ.
ئاماژەی بەوەش کردووه، هەمووان لە ریال مەدرید دەزانن هێرشبەرە فەرەنسییەکە چاوەڕێی دەستپێکردنی یارییەکانە بۆ ئەوەی خۆی لە یاریگه‌دا بسەلمێنێت.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، كه‌ریم توانای جەستەیی خۆی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بە ئەنجامدانی زیاتر لە یارییەکی دۆستانە، ریتمی یاریكردنیشی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
“هەرکەسێک رۆژانە بنزێما ببینێت، ئەوەی بۆ پشتڕاست ده‌بێته‌وه، كه‌ریم زۆر گه‌رموگوڕه بۆ یارییه‌كانی داهاتوو”، رۆژنامه‌ی ئاس وای نووسیوه.
كه‌ریم بنزێما، كه براوه‌ی بالۆن دۆری ئه‌مساڵه، له دوای كۆتاییهاتنی مۆندیالی 2022، رایگه‌یاند چیتر یاریی نێوده‌وڵه‌تی ناكات و ناگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا.