سۆران چه‌ند به‌شێكی رێگاى هامڵتۆن فراوان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگاوبانى ئیداره‌ى سۆران، به چه‌ند قۆناغێك كار له‌سه‌ر فراوانكردنى به‌شێكی رێگاى هاملتۆن ده‌كات و ئێستا خه‌ریكی فراونكردنى نزیكه‌ى سێ كیلۆمه‌تره.
رێگەی هامڵتۆن درێژییەکەی 185 كیلۆمەترە، لە ناوەندی شاری هەولێر دەستپێدەكات تا سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران.
رێگاکە بە پێنج قۆناغ دابه‌شكراوه، كه سه‌ختترینیان قۆناغى چواره‌میه‌تى لە گەلی عەلی بەگ بۆ رواندوز ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته سۆران.
ئه‌وه‌ی ئێستا رێگاوبانى سۆران كار له‌سه‌ر فراوانكردنى ده‌كات، بریتییه له قۆناغى سێیەم، كه لە سپیلكه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا گەلی عەلی بەگ.
خوسره‌ت سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى رێگاوبانى ئیداره‌ى سۆران بۆ 964 روونیكرده‌وه، ده‌یانه‌وێت چۆن ئه‌و به‌شه‌ى رێگاكه فراوان بكه‌ن.
ده‌ڵێت “له‌م كاته‌دا ته‌نیا پاككردنه‌وه و فراوانكردنى شۆڵده‌ره‌كان كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى باران له هیچ شوێنێكى ئه‌و به‌شه رانه‌وه‌ستێت”.
به قسه‌ى ناوبراو له هه‌ندێك شوێنى ئه‌و رێگه فراوانكردنه‌كه ده‌گاته سێ مه‌تر و ئه‌و شوێنانه‌ش، كه پێویستى به قیڕتاوكردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
درێژیی ئه‌و رێگایه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، نزیكه‌ى سێ كیلۆمه‌تره، له‌لاى تاڤگه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ له زارگه‌لییه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا خاڵى پشكنینى بێخاڵ.
خوسره‌ت سادق، باس له‌وه‌ش ده‌كات، پلانێكی دیكه‌یان بۆ فراوانكردنى به‌شێكى قۆناغی پێنجەم و كۆتایی ئه‌م رێگایه هه‌یه، ئه‌ویش فراوانكردنى رێگاكه‌یه له سۆرانه‌وه بۆ قه‌زاى چۆمان، كه له داهاتوودا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.