زیاتر له‌ 13 هه‌زار و 500 كه‌سن

كار و بۆ باشكردنى ژیانى په‌ككه‌وته‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەزگای گشتیی کاروباری مین، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كۆكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك لاى خۆیه‌وه‌، هه‌رچی پێیان ده‌كرێت بۆ په‌ككه‌وتووه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ى تا ئێستا هه‌یانه‌ مینحه‌یه‌كی كه‌مى مانگانه‌یه‌.

ده‌زگاكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگاى مینى عێراق رێككه‌وتوون به‌یه‌كه‌وه‌ پلانێكی تۆكمه‌ى ستراتیژى و نیشتمانى بۆ هه‌موو په‌ككه‌وتووه‌كانى عێراق دابڕێژن، کە به‌هۆیه‌وه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان لێى سوودمه‌ند بن.

وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى، ناوخۆ، كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى،  پێشمه‌رگه‌ و پلاندانان له‌ هه‌رێم، ئه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌ن كه‌ ده‌زگاى مین كۆیكردبوونه‌وه‌.

عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى هونه‌رى ده‌زگاى مین، به‌ 964ـى وت، گفتوگۆیەکی تێروتەسەلیان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ كردووه‌، لەسەر وردەکاری پلانی نیشتمانی بۆ کەمئەندامان.

وتیشی “ئامانجمان له‌و پلانه‌ ئه‌وه‌یه‌، باشترین خزمەت پێشکەش بە په‌ككه‌وتووه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى بكرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كراوه‌ ره‌شنووسێك ئاماده‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزاندرێت چیان بۆ په‌ككه‌وتووه‌كان پێده‌كرێت.

به‌ قسه‌ى میران، وه‌كو ده‌زگا زیاتر له‌ 13 هه‌زار و 500 په‌ككه‌وته‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌یه‌ و مانگانه‌ مینحه‌یه‌كى كه‌م له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى كار وه‌رده‌گرن.

مینحه‌كه‌ى ئه‌و په‌ككه‌وتووانه‌ له‌ 100 هه‌زار تا 150 هه‌زار دیناره‌.

به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س وه‌ك په‌ككه‌وته‌ له‌و وه‌زاره‌ته‌ تۆمار كراون و مانگانه‌ مینحه‌ وه‌رده‌گرن، په‌ككه‌وته‌كانى ده‌زگاى مینیش به‌شێكن له‌و ژماره‌یه‌.

پاكبوونه‌وه‌ى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا له‌ مین و ته‌قه‌م...

پاكبوونه‌وه‌ى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى‌ راگه‌یه‌ندرا

گەرمیان پاکترین شوێنی کوردستانە و مولیدەیەکیش خاوەنەک...

گەرمیان پاکترین شوێنی کوردستانە و مولیدەیەکیش خاوەنەکەی کوشت