پاكبوونه‌وه‌ى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا له مین و ته‌قه‌مه‌نى راگه‌یه‌ندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوایین کێڵگەمین لە ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به گەرمیان رادەستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرایه‌وه‌و به‌مه‌ش ته‌واوى سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه له پاككردنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى راگه‌یندرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 14.6.2023 دوایین کێڵگەمین لە لایەن سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین، رادەستی یەکەی ئیداریی پەیوەندیدارى ئه‌و ناحیه‌یه کرایەوە، كه رووبه‌ره‌كه‌ى 15 هەزار مەتر دووجا بوو.
كێڵگه‌مینه‌كه كه‌وتووه‌ته تەنیشت ناوەندی ناحیەی سەرقەڵا و لەلایەن رێکخراوی ITFـی سلۆڤینی پاڵپشتی کراوە بە دابینکردنی هۆیەکانی گواستنەوە.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی ده‌زگاى كاروبارى مین له‌هه‌رێمی كوردستان، به 964ـى وت “دواى چه‌ندین ساڵ كاركردن تیایدا، پاککردنەوەی تەواوەتی ئەم ناحیەیە لە مین و پاشماوەی تەقەمەنییە جەنگییەکان بە یەکجاری راگەیاندرا.”
له‌باره‌ى كۆتا كێڵگه مینیش، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه 55 مین و پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر لەم کێڵگە میندا لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان چارەسەر کران.
به‌پێی ئامارێكى ده‌زگاى كاروبارى مین له هه‌رێم، تەنیا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، زیاتر له 900 کەس بەهۆی مین و تەقەمەنی شەهید و بریندار بوون و لە تەواوی کوردستانیش، ئەم ئاماژەیە بۆ زیاتر لە 13 هه‌زار و 500 کەس بەرز دەبێتەوە.