وەزیرانی حکومەتی عێراق. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هاوکاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی حەلبوسی
سێ وه‌زیر ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیاكانی نزیك له حكومه‌تی عێراق ئاشكرایان كرد سێ وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی له به‌غدا ئاشكرای كرد، هه‌ریه‌كه له وه‌زیری پلاندانان، محمد تەمیم، وه‌زیری پیشەسازی، خالید بەتتال، و وه‌زیری رۆشنبیری، ئەحمەد فه‌كاك له كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکانیان پێشکەش کردووه.
تا ئێستا هۆكاری ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا ئەندامیه‌تیی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە و له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووریبخاته‌وه.