لە سلێمانی

کرێکارێک لە کاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە نزیک پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە سلێمانی، دوو کرێکار لەکاتی کارکردن و هەڵدانەوەی سەرەمەنهۆڵێکدا تەزووی کارەبا دەیانگرێت.

لەسەر کارەکەی یەکێک لە کرێکارەکان دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات و یەکێکیان بریندار دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە 964ی وت، “رووداوەکە لە کاتی بەرزکردنەوەی سەرە مەنهۆڵدا لە رێگەی شۆفڵێکەوە، بەر کێبڵێ کارەبا کەوتووە، بەهۆیەوە کرێکارێکیان کە تەمەنی 30 ساڵە گیانی لەدەستداوە”.

بە وتەی ئەو بێت، کرێکارەکەی دیکەیان تەمەنی 17 ساڵە و بریندار بووە، تیمەکانیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرا، رەوانەی بەشی فریاکەوتن-یان کردووە لە نەخۆشخانەی شار، ئەوەشی وت، “تەرمی کرێکارەکەی دیکە لە پزیشکی داد توێکاری بۆ دەکرێت، تا رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە”.