گوندی مالومە لەسەر گیرفانی خۆیان رێگاکەیان بۆ چاکرا
964+
دیلان محەمەد جەزا
گوندی مالومە گەڕەکێکیان بە درێژی 450 مەتر بۆ تێکەڵەڕێژ کراوە، بەڵام لەسەر گیرفانی خۆیان، سەرۆکی شارەوانی گاپیلۆن دەڵێت، لەبەرئەوەی ئەو گوندە لە دەرەوەی سنوری شارەوانیەکەدایە.
نەرمین محەمەد سەرۆکی شارەوانی گاپیلۆن بە 964ـی وت، لەسەر داوای 31 ماڵی دانیشتووی گوندی مالومە شارەوانی گاپیلۆن هەستاوە بە تێکەڵەرێژکردنی گەڕەکێکی ناو گوندەکە بە درێژی 450 مەتر.
باسی لەوەکرد، شارەوانی تەنیا ئامێرەکانی بۆ دابینکردوون و سوتەمەنی بۆ ئامێرەکان لەسەر ئەرکی دانیشتووانی گوندەکە بووە، لەبەر ئەوەی ئەو گوندە لە سنووری ناحیەی گاپیلۆنە، بەڵام لە سنوری شارەوانیدا نیە.
ئەوەی خستەڕو، هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندەکان داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ چاکردنی رێگای گوندەکانیان، لیژنەیەک دەنێردرێتە شوێنەکە بۆ ئەوەی بزانرێت بۆ موڵکی گشتیە دواتر کاریان بۆ دەکرێت لەسەر تێچووی هاوڵاتیەکان.
لە گوندەکەدا ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین کراوە و رێڕەوی ئاوەکان پاککراونەتەوە و رێکخراون.
پێداچونەوە: توانا نەقی