دیمەنی بەکارهێنانی توندوتیژی لەنێوان دوو هاوژین _ وێنە: Freepik
دەستگیر کرا
هاوژینەکەی بە ئامێریکی ئاسنین کوشت
ئەحمەد مستەفا
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بێت، “ئەمڕۆ دووشەممە پیاوێک دەستگیر کراوە کە بە ئامێرێکی ئاسنین هاوژینەکەی لە ناوچەی کازمییەی باکووری بەغدای پایتەخت کوشتووە”.
ئەو سەرچاوەیە بە پێگەی بغداد الیوم ی وتووە، “پیاوەکە لەدایکبووی ساڵی 1974، بە ئامێرێکی ئاسنی لە سەری هاوژینەکەی داوە، کە کارمەندە لە فاکەڵتی یاسا لە زانکۆی ئەلنەهرەین، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەستبەجێ گیان لەدەست بدات”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هێزێکی ئەمنی لە پۆلیسی بەغدا بەشی کەرخ، تیمێکی هاوبەشیان پێکهێنا و توانیان هاوسەرە بکوژەکە دەستگیر بکەن و بیخەنە زیندانەوە”.
بە وتەی هەمان سەرچاوەی ئەمنی بێت، “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن رووداوەکە لە ئەنجامی ناکۆکی خێزانییەوە بووە”.