هەنار و بەرهەمی روبە هەناری ئامادەکراو _ گرافیک: 964
پسپۆرێک باسی سودەکانی دەکات
ئەمساڵ روبەهەنار خواستێکی زۆری لەسەر بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
هەنارە مێخۆشەکانی بۆ هەڵدەبژێرن، پاش داوڵین و وەرگرتنی ئاوی هەنارەکە، بەڕێگەی کوڵاندن خەست خەستی دەکەنەوە بەمە دەبێتە روبەهەنار، ئەمساڵ سەرەڕای سودە تەندروستییەکی پڕفرۆشیش بووە.
روبە هەنار یەکێک لە پێكهاتەکانی خواردن ئامادەكردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەوتەی پسپۆرێکی خۆراک بێت، بۆ پاراستنی سیستمی بەرگری لەش کاریگەرییەکی گەورەی هەیە و دەبێتە هۆی خۆپاراستن لە شێرپەنجە، تەندروستی پێست و یارمەتیدان بۆ خۆراک هەرسکردن.
100 تۆن هەناری زاخۆ بۆ بەریتانیا هەناردە کرا
دکتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك لە بارەی سودەکانییەوە دەڵێت، هۆکارە بۆ بەهێزكردنی تەندروستی پێست و پاراستنی، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C)، هەروەها رێگریكردن لە پیربوونی پێش وەختەی پێست و دەركەوتنی چرچ و لۆچی پێست.
ئەم سودانەی دیکەشی هەن:
– چارەسەری قەبزی و رێگەگرتن لێی و چاڵاك كردن و پاككردنەوەی ریخۆڵە.
– رێگری لە كەمبوونەوەی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی و خۆپاراستن لێی.
– یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوكردنی زمان و ناودەم.
محەمەد کوڵکنی، کە ئەمساڵ یەکێک بوو لە بەشدارانی فێستیڤاڵی هەنار لەبارەی فرۆشی روبەهەنارەوە بە 964ی وت، گەشتیار دەهات ئەگەر هەناری نەکڕیبا، ئەوا راستەوخۆ یان بە روبە هەنار یان ئاوی هەناری دەکڕی، زۆرینەشیان بۆ چێشت دروستکردن بووە، یان وەک داوایەک بۆ چارەسەری نەخۆشی.
نزیکەی 20 هەزار دۆنم زەویی باخی هەنار لە هەرێمی کوردستان، داتای وەزارەتی کشتوکاڵ دەرخەری ئەوەیە، بەرهەمی هەنار لەکاتی پێگەیشتن تاوەکو کۆتایهاتنی دەگاتە 80 هەزار تۆن، هەنار لە سەرەتای ئەیلوولی هەمووساڵێک پێدەگات.