دەنگی مۆلیدە رۆژەڕێیەک دەڕوات

بێکارەبایی هاوڵاتیانی پێنجوێنی هەراسان کردووە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بێ کارەبایی هاوڵاتیانی پێنجوێن و بەتایبەت کاسبکارانی ناوبازاڕی هەراسان کردووە، هەر دوکانێک دەگریت دەنگی مۆلیدەکەی بەردەمی رۆژەڕێیەک دەڕوات.

یەکێک لە کاسبکارەکان دەڵێت: رۆژانە شەش کاتژمێر کارەبامان نییە و پێنجوێن یەکێکە لە ساردترین ناوچەکانی هەرێم و ئەگەر وا بڕوات ناچارین دارببڕین بۆ ئەم زستانە.

هاوڵاتیەکی دیکە وتی، یەک بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە بۆ  سەرمای زستانی پێنجوین، تێناگەن کارەبای پێنجوێن بۆ ئاوای لێهاتووە.

پیاوێکی پیریش کە بۆ 964 قسە دەکات لایتێکی شەحنی بەدەستوەیە و دەڵێت، بۆ هەر کوێ ئەڕۆم ئەم لایتەم پێیە لەبەر بێ کارەبایی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی