ئۆكرانیەكان لە كوردستان نینۆك بۆ ژنانی كورد دادەنێن 

+964

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

وێنە و ڤیدیۆ


بەشێكی زۆر لە خانمانی كوردستان گرنگی بە جوانكاری نینۆك دەدەن و وەستا ئۆكرانیەكان لە كوردستان بەگرانترین نرخ نینۆك چاك دەكەن

باخان عەلی ٣٢ ساڵ،چوار ساڵە کاری نینۆکدانان دەکات و دوو سەنتەری تایبەت بەنینۆكی هەیە دەڵێت،”كچان لە كوردستان زۆر حەز لە دانانی نینۆك دەكەن بۆ ئاهەنگ و خۆشیەكان نینۆكی درێژ دادەنێن و بەشێك نینۆكی كوردت دادەنێن و بەشێكیش تەنها نینۆكی خۆیان جواندەكەن.

دوو جۆر ماددە هەیە بۆ دروستكردنی نینۆك پێی دەڵێن جێڵ و ئەكرلیكو ئێستا خواست لەسەر جێڵ زیاترە لەبەر ئەوەی مامەڵەكردن لەگەڵیدا ئاسانترە، بەڵام نرخەكەی زیاترە

نرخی دانانی نینۆكی سادە لە لای وەستاكانی كوردستان بە٦٠ هەزار دینارە و تا ١٠٠ هەزار دینارە.

باخان دەڵێت؛ نرخەکان لای ئێمە بە سادەیی بە ٦٠ هەزار دینارە و بە دیزاینیشەوە دەچێتە ١٠٠ هەزار دینارە

دانانی نینۆك بۆ یەك كەس نزیكەی دوو كاتژمێری پێدەچێت

وەستا ئۆكرانیەكان لە هەرێمی كوردستان كە كاری دانانی نینۆك دەكەن بە كاتێكی كەمتر دەیكەن و نرخەكەشی دوو بەرامبەری وەستای خۆمانەیە و كەمترین نرخیان ١١٠ هەزار دینارە و تا ٢٠٠ هەزار دیناریش دەڕوات.

زۆربەی ئەو پێداویستیانەی كە بۆ چاككردنی نینۆك بەكاریان دەهێنن چینی و ئۆكرانی و هۆڵەندی و ئەڵمانین.