خۆیان ئامادە کردووە

لە هۆڵەوە بۆ جەدعە.. 199 خێزانی دیکەی چەکدارانی داعش دەگوازرێنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە، 199 خێزانی عێراقیی، کە ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن خۆیان ئامادە کردووە، کەمپی هۆڵی باشووری شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان بەجێبهێڵن و بگوازرێنه‌وه‌ کەمپی جه‌دعه‌ی شاری موسڵ.

بە وتەی بەرپرسانی کەمپی هۆڵ بێت بۆ میدیا خۆجێجییەکان، ژمارەی ئەو خێزانانەی كه‌مپی هۆڵ بەجێدەهێڵن 199 خێزانن، کە 776 کەسن و خەڵکی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عێراقن، کە 47 خێزان خه‌ڵكی سەڵاحەدین، 50 خێزان نەینەوا، ئەنبار 85، کەرکوک 7، بابل 2 و بەغدا 8 خێزانن.

چەکدارێکی رێکخراوی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا

چەکدارێکی رێکخراوی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا

دووشەممەی رابردوو، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی، لە میانی “کۆنفرانسی حه‌وت باڵیۆزه‌كه‌” لە بەغدا رایگەیاند، 11 كاروانی خێزانه‌ عێراقییه‌كانمان له‌ كه‌مپی هۆڵی بۆ كه‌مپی جه‌دعە گواستووەته‌وه‌، كه‌ له‌ هەزار و 567 خێزان پێكهاتبوون.

ئەم گواستنه‌وه‌یه‌ بە پێی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و فەرماندەیی ئاسایشی عێراق و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی کەمپەکە و بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):