حاسڵاتی ئەمڕۆ
ئهگهرێك ههیه ئیسرائیل و حهماس رێكبكهون
964+
ژووری هەواڵ
بەرپرسانی پنتاگۆن رایانگەیاند: هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرنە بەر بۆ پاراستنی سەربازو دامەزراوەکانیان لە عێراق و سوریا.
سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئیسرائیل و حەماس بگەنە رێکەوتنێک بۆ ئازادکردنی منداڵ و بەتەمەنەکان و ئەو کەسانەی دوو رەگەزنامەیان هەیە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: درێژەکێشانی ناڕەحەتی خەڵکی غەزە وادەکات بازنەی شەڕەکە فراوانتر بێت.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت هەموو ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن نەخۆشخانەی شیفامان لەغەزە گەمارۆ دابێت ناڕاستن.
ئەمینداری حیزبوڵای لوبنانی دەڵێت: هیچ وڵاتێک لە دنیادا نەماوە پشتیوانی ئیسرائیل بکات تەنیا ئەمریکا و بەریتانیا نەبێت.