کێلگەیەکی نەوت
نرخی نه‌وت تۆزێك به‌رزبووه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بۆرسەی جیهانی نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه و كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌رچه‌نده شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس له‌م ماوه‌یه‌دا كاریگه‌ریی به‌سه‌ر بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا هه‌بووه.
به پێی نرخه‌كانی ئه‌مڕۆ، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81.48 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێك بەرزبووەتەوە.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس “خاوی ئه‌مریكی” به 77.17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، كه ئه‌ویش دۆلارێك به‌راورد به دوێنێ به‌رزبووه‌ته‌وه.
پێشتر سعودیه و رووسیا كه دوو وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن له جیهاندا، رێككه‌وتنیان كردووه، تا كۆتایی 2023 به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانه‌به‌زینی زۆری نرخی نه‌وت هه‌یه، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا كه شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس له ئارادایه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر جێگیرنه‌بوونی نرخه‌كان هه‌یه.