درۆنەکە بەر ئەمبارێکی گاز کەوتووە
هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک لەمەوبەر هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی هەریری هێزەکانی هاوپەیمانان و دوکەڵێکی زۆر لە شوێنەکە بەرز دەبێتەوە، ئەو بنکەیە لە فڕۆکەخانەی هەریرە نزیک هەولێر.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هەریر بۆ 964 وتی، کەمێک لەمەوبەر هێرشە درۆنیەکە بووە، بەر ئەمبارێکی گاز کەوتووە ئاگرێکی گەورە لەشوێنەکە کەوتووەتەوە.
شایەتحاڵێک نزیکی رووداوەکە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، سەرەتا دەنگی درۆن هات دواتر دەنگێکی بەرز هات و دوکەڵ لەو فڕۆکەخانە بەرزبووەوە.
ئەو هێرشە لەکاتێکدایە دوێنێ شەو بە دوو درۆن هێرش کرابووە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەریر، دژە تیرۆر رایگەیاندبوو هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبوو.
چوار رۆژ لەمەوبەر ئەنتۆنی بلینکن هاتە عێراق و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامی ئەمریکای لەبارەی هێرشە درۆنیەکان گەیاند و سودانی بەڵێنیدا کە چارەسەری ئەو هێرشانە دەکەن، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنی سودانی هێرشەکە ئەنجامدرا.