"ئیتر رۆتین نەما"

بۆ کارتی زیرەک چووینە لای قایمقام پێشەوەرانیشمان هێنایەوە

964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

ئەو هاوڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتییان ون کردووە، دەتوانن لە چەمچەماڵ دەری بهێننەوە و چیتر سەردانی سلێمانی نەکەن.

پێشتر وابوو، ئەگەر هاوڵاتیەک کارتی زیرەکی نەوتی ون بکردایە، دەبوو سەردانی دادگا، پۆلیس، قایمقامیەتی چەمچەماڵ و دواتر مامەڵەکەی دەڕۆیشتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی سووتەمەنییەکان بۆی دەردەهێنرایەوە.

بەڵام، ئەمڕۆ چوارشەممە 8.11.2023، رەمەک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ی وت، “هەر کەسێک لەو سەرۆک خێزانانەی کارتی زیرەکی نەوتیان ونکردووە، لە رێگەی عەریزەیەکەوە دەتوانن، داواکاری پێشکەش بە قایمقامیەت بکەن، دواتر لە بەشی سووتەمەنییەکان بۆی دەردەهێرێتەوە و دەتوانێت بەشە نەوتی پێوەر بگرێت”.

بازاڕ و مارکێتەکانی چەمچەماڵ پێنج تۆن و نیو شتومەکی خر...

بازاڕ و مارکێتەکانی چەمچەماڵ پێنج تۆن و نیو شتومەکی خراپیان هەبووە

بە وتەی قایمقامی چەمچەماڵ بێت، رۆژی سێشەممە، سەردانی پارێزگاری سلێمانی کردووە، ئەم مۆڵەتەی وەرگرتووە بۆ کارئاسانی دانیشتووانی ناوچەکە کە چیتر پێویست ناکات ئەو هەنگاوە رۆتینیانە بگرنەبەر و بچنە سلێمانی، جیاواز لەوە وتیشی، “لە ماوەی رابردوودا بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیی دەبوو کاسبکاران سەردانی سلێمانیان بکردایە و 12 فەرمانگەیان بکردایە”.

“بەڵام، ئێستا پیشەوەرەکان لە شاری چەمچەماڵ دەتوانن مۆڵەت دەربهێنن، پێویست بەو هەموو رۆتیناتەی فەرمانگەکانی سلێمانی ناکات”، رەمەک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا