رووداوێک لە زاخۆ

کەسێک گیانی لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەم ئێوارەیە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دهۆک بۆ زاخۆ نزیک فلکەی گرشین روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەسەر رێگەی دهۆک – زاخۆ، نزیک فلکەی گرشین، ئوتومبێلێکی جۆری BMW لە کۆنتروڵی شوفێرەکە دەرچووه‌ و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتۆچوی زاخۆ بە 964 وتی: رووداوەکە بەهۆی تیژڕۆیی بووە و شوفێر گیانی لەدەست داوە و سێ سەرنشینەکەی برینداربوون، ته‌رمی شۆفێره‌كه‌ش گواسترایه‌وه‌ پزیشکی دادی زاخۆ، هه‌روه‌ها بریندارەکانیش لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان و برینەکانیان زۆر قورس نییه‌.

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا