80مەتر سێجا ئاو کۆدەکاتەوە

بەنداوی کەوڵۆس روو لە دروست کردنە


ژووری هەواڵ

لە ناوچەی کەولۆس لە پارێزگای سلێمانی بەنداوێک روو لە دروستکردنە، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانیش دەڵێت، ئەم بەنداوە زۆر گرنگە بۆ ناوچەکە، و دەرخستەی بۆ کراوە، هەرکات رێکارەکان تەواو ببن راستەوخۆ دەستبەکاردەبین.

ئەم بەنداوە، توانای کۆگاکردنی 80 ملیۆن مەترسێجا ئاوی دەبێت، دەکەوێتە نێوان ژمارەیەک شاخەوە لە ناوچەی کەولۆس لە نزیک قەزای سەیدسادق، کە ساڵانە لە وەرزی دابارین هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی ئاو.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، لەگەڵ تیمی ئەندازیارانی پرۆژەی بەنداوەکان لە سلێمانی، سەردانی شوێنی پرۆژەی بەنداوی کەوڵۆسمان کرد کە دەکەوێتە سنووری قەزای سەیدسادق.

وتیشی، پرۆژەی بەنداوی کەوڵۆس، لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، حکومەتی عێراق کاری زۆری تێدا کرد و دیزاین و تەنانەت تونێلەکانیشی بۆ کردووە، حکومەتی هەرێمیش لە ساڵی 2012 تا ساڵی 2014 دیراسە و دیزاینی لە لایەن کۆمپانیایەکی ئێرانی بۆ نوێ کردەوە.

بەوتەی بەرێوبەری بەنداوەکان بێت، دەبێت گرفتی شانەکان و چینەبەردەکانی چارەسەربکرێت، هەروەها لەپلانی ئەواندایە کە هەر کات دۆخی ئابووری یارمەتیدەر بوو راستەوخۆ دەست بەکارکردن بکەن تیایدا و بەتەواو بوونی “دەبێتە بەنداوێکی گرنگ بۆ ناوچەکە”.