کۆمپانیای کۆڕەک چ وەڵامێکیان هەیە؟

دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق: کۆمپانیای کۆڕەک 800 ملیۆن دۆلار قەرزارە

964+

فەهمی نەبی

سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی ئەلعێراقیە دەڵێت، کێشەی دەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک بۆ ساڵی 2007 دەگەڕێتەوە و تا ئێستا ئەو کۆمپانیایە 800 ملیۆن دۆلار قەرزارە.

ئەمشەو عەلی موئەیەد سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، ساڵی 2013 کۆمپانیای کۆڕەک داوایەکی یاسایی لەسەر دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق و کۆمپانیای زین تۆمارکرد، بەڵام داواکەی نەبردەوە.

بەوتەی عەلی موئەیەد، ئەو ساڵە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان پەنامان بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری برد و بە ئامادەبوونی نۆ دادوەر ئەنجومەنی دادوەری لە بەرژەوەندی دەستە بڕیاریدا، ئەو رێکارانە لەبەرامبەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی.

چەند رۆژێک لەمەوبەر لەگفتوگۆیەکی کەناڵی دیجلە، سیروان بارزانی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەربردنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم وتی، هەموو ئەو بەڵگەنامانەمان لایە کە دەیسەلمێنن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کەمتەرخەم بووە و فەرمانە دادوەرییەکانی جێبەجێنەکردووە.

سیروان بارزانی ئەوەشی وتوە، ئەو بەڵگەنامانەی لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقەوە نێردراون بۆ دادگا ناتەواون.

رۆژی 1.11.2023 پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ هەموو کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەندی پچڕا.

پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ هەموو تۆڕەکانی دیکە پچڕا

پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ هەموو تۆڕەکانی دیکە پچڕا