سێ دیمه‌نى پڕۆژه وهستاوهكهى كۆڕێ ... وێنه: ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر
هۆکار چییە؟
پڕۆژه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئاو له كۆڕێ وه‌ستاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شارۆچكه‌ى كۆڕى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاوى ماڵان كاریان له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام به قسه‌ى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وە كاره‌كان وه‌ستاون.
سێ پڕۆژه‌ى جیاواز بۆ ئه‌و شاروچكه‌یه كاریان له‌سه‌ر كرا‌و، دووانیان ته‌واو كراون و سێیه‌میشیان كه حه‌وزێكی ئه‌مباركردنى ئاوه، كاره‌كانى وه‌ستاوه.
رێزان سه‌عدی عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، به 964ـى وت پڕۆژه‌ى حه‌وزى ئارمه‌نج كاری زۆرى له‌سه‌ركراوه، ته‌نیا به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌و حه‌وزه به گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه ماوه، ئه‌ویش به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه وه‌ستاوه.
وتیشی “داواى بودجه‌مان بۆ ته‌واوكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه كردووه و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ین”.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵدراوه پەلە لە تەواوكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه بكرێت لەبەر نزیکبوونەوە لە وەرزی بارانبارین.
كۆڕى جگه له‌وه‌ى كێشه‌ى كه‌مى ئاوى ماڵانى هه‌یه، بۆ ئاودێرى باخچه‌كانى و كشتوكاڵكردنیش ئه‌مساڵ كێشه‌ى هه‌بووه.
300 باخچه‌ى كۆڕێ مه‌ترسى وشكبوونیان له‌سه‌ره