هێورکەرەوەیە

بارانبارین چ سوودێک بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت؟

964+

پێشەوا محەمەد

لەگەڵ بارینی باران زۆربەی ڤایرۆس و بەکتریاکان لاواز دەبن و چالاکییان کەم دەبێتەوە، هەروەها پەتای سکچوون و رشانەوە و پەتای سەرما و ئەنفلونزا کەم دەبێتەوە. ئەوە قسەی پزیشکێکی هەناوییە.

لە ساڵی 2012 زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیەکی لەسەر کۆمەڵێک فەرمانبەری بانکێکی یابان ئەنجامدا و دەریخست کە فەرمانبەران ئەرکەکانیان زووتر و باشتر ئەنجام دەدەن لە رۆژانی باراناوی بە بەراورد بە رۆژانی خۆرەتاو.

“بارانبارین یارمەتیی خەڵک دەدات زیاتر بەرهەمدار بێت لە راپەراندنی ئیش و کارەکانی رۆژانەی و بۆنی باران کاریگەرییەکی هێورکەرەوەی هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤ”، ئەوە قسەی داهات حەوێزی، پسپۆڕی هەناوییە بۆ 964.

دەشڵێت، “بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری LIVE SCIENCE بۆنی باران کە پێی ئەوترێ پێتریکۆر Petrichor بەهۆی بەرکەوتنی دەنکۆڵەی باران بەر تەپوتۆزی سەر ئەرز و یەکگرتنی لەگەڵ بەکتریاکان و پاشان دروستبوونی بڵقی هەوا و دوای ئەوەی ئەتەقێت ئەو بۆنە خۆشە بڵاو دەکاتەوە کە هەستێکی ئارامبەخش دەدات بە مرۆڤ”.

زیاتر دەشڵێت، “لە کەشی باراناوی وزە و کالۆریی زیاتر سەرف دەکەیت و ئەگەری خۆلاوازکردن زیاترە، ئەمیش بەپێی توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Trend in Endocrinology and Metabolism لە زانکۆی ماستریخت لە هۆڵەندا”.

بارانبارینەکەی بەرزنجە ریکۆردی شکاندووە

بارانبارینەکەی بەرزنجە ریکۆردی شکاندووە