دەبێت مافی کڕینی یارییەکان وەەرگیرابێت

هیچ دەزگایەکی راگەیاندن ناتوانێت یارییەکانی خولی کوردستان پەخش بکات

964+

توانا نەقی

چیتر دەزگاکانی راگەیاندن و کەناڵە فەرمی و نافەرمییەکان لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان ناتوانن یارییەکان پەخش بکەن یان راپۆرت بکەن جگە لەو کەناڵانەی کە مافی گواستنەوەی یارییەکانیان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ شەممە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڵاویکردەوە، هەر کەناڵ و دەزگایەکی راگەیاندن یان پەیجێک ئەگەر مافی کڕینەوەی یارییەکانی وەرنەگرتبێت و پەخشی بکات ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن.

خولی نایابی کوردستان پێکدێت لە 30 گەڕ و بۆ هەر گەڕێک 8 یاری تێدا ئەنجامدەدرێت کە کۆی گشتی خولەکە دەکاتە 240 یاری.

لە بەرامبەر گواستنەوەی پەخشی هەریارییەک بە راستەوخۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داوای 15 ملیۆن دیناری کردووە لە هەر کەناڵ و دەزگایەکی راگەیاندن.

هەروەها بۆ دروستکردنی راپۆرت لەسەر یارییەکان داوای سێ ملیۆن دینار کراوە بۆ سەرجەم یارییەکانی خولەکە، بڕە پارەکانیش بە شێوەی دوو قیست دەدرێت بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.

"خولی نایابی کوردستان دواناخرێت"