لە دوو پارێزگای هەرێم

تا ئێستا %24ی کارنامەی پەروەردە بە بایکۆت تەواو بووە


ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ ئەوە دوو سبەی دووشەممە مووچە وەردەگرن، بەڵام سبەی یەکشەممە و رۆژێک پێش وەرگرتنی مامۆستایانی ناڕازی بە پۆستەر و دروشمی بەردەوام و کۆڵنەدان خۆپیشاندانی فراوان بەرێوەدەبەن.

بە گوێرەی سۆراغی 964 جگە لە مامۆستایانی کەرتی پەروەردە ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان بەشداری خۆپیشاندانەکە دەکەن، ئەوان خۆپیشاندانی سبەینێیان ناو ناوە، بەردەوامی و کۆڵنەدان.

بە 964ی وت،

دوو پۆستەر لە گروپەکانی مامۆستایان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، کە دەریدەخات ئامادەکارییەکان لە سلێمانی، دوکان، سەیدسادق، پێنجوێن، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، کەلار، کۆیە، قەڵادزێ و شارەزوور کراون.

بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2023-2024 تا ئێستا پرۆسه‌ی خوێندن له‌ سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌ستیپێنه‌كردووه‌، ته‌نیا له‌ هه‌ندێك قوتابخانه‌دا قوتابیانی پۆلی 12 ده‌وام ده‌كه‌ن و وانه‌كانیان ده‌خوێنن، به‌ڵام قوتابخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌وامی خۆیان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌رده‌وامن.

ئەحمەد محەمەد، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی بە 964ی وت، “پێدانی یەک موچە بایکۆت ناشکێنێ، ئێستا پلانمان وایە ئامادەکاری بکەین رۆژی سێشەممەش خۆپیشاندان بکەین تا پەیامێک بێت بۆ بەردەوامی”.

ئەو وتی، “لەناو زانکۆ و ناوەندەکان فشار هەیە بۆ ترساندن و سزادانی مامۆستایان، بەڵام ئەم دۆخەی ئێستا روودەدات، بە تاوان هەر سزا و فشارێک هەژمار دەکرێ کە بەرامبەر مامۆستا یان فەرمانبەر بگیرێتەبەر”.

هاوکات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی، سەرەڕای بەردەوامیدان بە نارەزایەتییەکان رایانگەیاند کە %24ی پرۆسەی پەروەردە، لە ناوچانەی بایکۆتی تێدایە بەبێ خوێندن تێپەڕیوە.