دراوی 100 دۆلاری ئەمریکی - وێنە: 964
نرخی نه‌وت دابه‌زی و دۆلاریش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بازاڕی نه‌وتی جیهانی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی به‌خۆیه‌وه‌بینی، له بازاڕی هه‌رێمی كوردستانیش نرخی دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
بە گوێرەی ئاماژه‌كانی بۆرسەی جیهانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84.89 سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا، كه ئه‌مه‌ش بەراورد بە نرخه‌كانی دوێنێ، زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیوە.
هه‌روه‌ها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسی ئه‌مریكی، به 80.51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه ئه‌و جۆره نه‌وته‌ش نرخه‌كه‌ی دابه‌زی.
له لایه‌كی دیكه سه‌ره‌ڕای رێوشوێنه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق و چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردنی خاڵه سنوورییه‌كان به دیناری عێراقی له بڕی دۆلاری ئه‌مریكی، به‌ڵام نرخی دۆلار چه‌ند رۆژێكه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 162.600 دینار.