شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی - وێنە: 964
بە چەند مەرجێک
چەند شوێنێكی شەقامی سالم دەكرێن بە گەشتیاری
ژووری هەواڵ
شارەوانیی سلێمانی بڕیاریدا 15 كۆڵانی شەقامی سالم بكرێتە شوێنێكی گەشتیاری و بازرگانی، بە مەرجێك باڵەخانەكانی ئەو ناوچەیە لە چوار نهۆم زیاترنەبێت و ئۆتۆمبێلیش هاتوچۆی تێدا نەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1.11.2023، سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنیی شارەوانیی سلێمانی دوای تاوتوێكردنی قەڕەباڵغیی شەقامی سالم، بڕیاردرا كە لە كۆڵانی ژمارە 29 تا 43 بكرێن بە گەشتیاری و بازرگانی.
ئەو بڕیارە بە چەند مەرجێك جێبەجێ دەكرێت لەوانە، “پێویستە هەر بینایەك لە چوار نهۆم زیاتر نەبێت و ئۆتۆمبێل بە هیچ شێوەیەك ناچێتە ناو ئەم شوێنە گەشتیارییەوە”.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، دیزاینی بیناكان دەبێت بە شێوازێكی كەلەپووریی و كلاسیكی سلێمانی بێت، ئەو بڕیارانەش لە پێناو جوانكردن و جێگرەوەی شەقامی سالم دەبێت.