حاسڵات

حەماس و ئیسرائیل خۆیان بۆ گەڕێکی تری شەڕ حازر دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند چەند کەشتییەکی جەنگی بردووەتە دەریای سوور، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر شاری ئیلاتی ئیسرائیل.

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی قەسام دەڵێت، لەم شەڕانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئیسرائیلیان کوشتووە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیلش دەڵێ خەسارەتمان زۆر بووە.

چەند ئەمبۆڵانسێکی میسری پەڕینەوە بۆ دیوی غەزە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان، 70 بارهەڵگر هاوکاریش گەیشتە شارەکە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، نابێ حەماس غەزە بەڕێوەببات، بەڵام ئیسرائیلیش ئامادە نییە بەڕێوەی ببات، بۆیە بیر لە بژاردەی تر دەکەینەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر ئینتەرنێت لە غەزە بڕا، کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەڵێن هەمان ئەو هێڵە نێودەوڵەتییە پچڕاوە کە پێشتر چاکیان کردبوووەوە.

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم