حاجیاوا و ژاراوه سەربەخۆی لە کەشناسی راگەیاند
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
هه‌ریه‌ك له قه‌زاى حاجیاوا و ناحیه‌ى ژاراوه‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین، بوونه خاوه‌نی ئامێری خوێندنه‌وه‌ى كه‌شناسی خۆیان و حەسانەوە.
خالید ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى راپەڕین بە +964 ى راگەیاند؛ بۆ یەکەم جاره ئامێری وێستگەى کەشناسى بۆ هەریەک لە قەزاى حاجیاوا و ناحیەى ژاراوەى سه‌ر به ئیدارەى راپەڕین دابینكران و كه‌وتنه كار.
“ئامێر و وێستگەى چەند شوێنێکیش له‌و سنووره رێکخرانەوە، كه كه‌موكوڕییان هه‌بوو”. خالید وای وت، ئەوەشی خستەڕوو کە فەرمانبەریان داناوە بۆ كارپێكردنى دەزگا کەشناسییەکەی ژاراوە، بەڵام هێشتا بۆ حاجیاوا نییە، ئەمەش وایکردووە کشتوکاڵى بیتوێن کارى پێبکەن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى +964، ئامێره‌كانى وێستگه‌ى كه‌شناسی، دەتوانن پلەى گەرمى و خێرایى با و بڕى بارانبارین بپێون و ئاستى کەشوهەوا و بارانى پێویستى ئەو ناوچانە به‌شێوه‌ى ڕۆژانە دەربخەن.