لوتەر ماتیۆس. فۆتۆ: تۆڕی X
کێ شایستە بوو؟
“پێدانی بالۆن دۆر به مێسی گه‌وره‌ترین گاڵته‌جاڕییه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لوته‌ر ماتیۆسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، به‌خشینی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ به لیۆنێل مێسی، گه‌وره‌ترین گاڵته‌جاڕییه.
ماتیۆس بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، هالاند له 12 مانگی رابردوودا باشترین ئاستی پێشكه‌ش كردووه و سێ نازناوی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها گۆڵكاریش بووه.
ماتیۆس وتی، ئه‌وه‌ی روویداوه پێمان ده‌ڵێت، بردنه‌وه‌ی مۆندیال كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به لای منه‌وه هالاند باشترین یاریزانی ئه‌مساڵه.
ماتیۆس هه‌روه‌ها ئازایانه ده‌ڵێت، “هه‌رچه‌نده من هانده‌ری مێسیم، به‌ڵام پێدانی خه‌ڵاته‌كه به ئه‌و، گه‌وره‌ترین گاڵتهجاڕێیه و ده‌بوو خه‌ڵاته‌كه بدرێت به ئێرلینگ هالاند.
شه‌وی رابردوو لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری وه‌ك باشترین یاریزانی ساڵی 2023 وه‌رگرت، كه جاری هه‌شته‌م بوو خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه و خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌ییه.