رووبەری زەوی شارەوانی سلێمانی _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
زەوییەکانی 36 و 53
زەوییە تاپۆکانی قولەرەیسی جیادەکرێنەوە
ژووری هەواڵ
لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی، دەیان پارچە زەوی تاپۆ کراون و پێویستیان بە تەختکردن و جیاکردنەوە هەیە، ماوەیەکە شارەوانی کاریان تێدا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 30.10.2023، شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو زەویانەی کاری بڕینیان بۆ دەکرێت، پێکدێن لە زەوییەکانی 36 و 53ـکانی قولەرەیسی.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، جیاکردنەوە و بڕینی ئەو زەویانە و رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی گەڕەکێکی نوێی شاری سلێمانی.
“هاوڵاتییەکی زۆر لە رێگەی پەیجی سەرۆکایەتیمان و سەردانیان بۆ لای سەرۆکی شارەوانی داواکاری کردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ئەو ناوچەیەیان دەکرد، بە دەستخۆشییەوە ئێستا کارکردن تێیدا بەردەوامە”، شارەوانیی سلێمانی وا دەڵێت.
پارێزگای سلێمانی، لە رووی کارگێڕییەوە لە 15 قەزا و 54 ناحیە و دوو هەزار و 291 گوند پێکھاتووە.