“هەنار” دەبێتە یەکەمین و گەورەترین لە دهۆک

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی دهۆک بە رەزامەندیدان لەسەر دروستکردنی پرۆژەیەکی گەورەی کشتوکاڵی لە پارێزگای دهۆک یەکەمین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە سێکتەری کشتوکاڵ تۆمارکرد.

بە یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2006 مۆڵەت بە پرۆژەکە دراوە و بڕیاڕە لەسەر زەوییەکی 35 دۆنمی لە ماوەی 24 مانگ تەواو بکرێت.

فەلاح حاجی حەسوو، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی گشتی دهۆک بە 964ـى وت، ئەمە یەکەمین مۆڵەتی وەبەرهێنانی دهۆکە بۆ پرۆژەی کشتوکاڵی، کە لە هەمان کاتدا گەورەترین پرۆژەی کشتوکاڵیش دەبێت لە هەموو پارێزگای دهۆک.

ناوی پرۆژەکە هەنارە و لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە لە قەزای سێمێل دروست دەکرێت.

” 10 بینای شووشە، کە کۆگای ساركەرەوە و كۆگای ئاسایی دەبن، لەگەڵ بینایەک بۆ كارگێڕی، بەشی سەرەکی پرۆژەکەن، بەشەکەی دیکەشی باخچه‌ و رووبەری سەوزایی و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل دەبێت”، بە قسەی فەلاح حاجی.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

کێڵگەی کشتوکاڵی کوردستان یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکان...

کێڵگەی کشتوکاڵی کوردستان یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە