چەندین پڕۆژەی لێ ئەنجام دەدرێت

ناحیەی دیانا گەورە دەکرێت

964+

فەهمی نەبی

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریداوە سنوری ناحیەی دیانا گەورە بکات و ئەمڕۆ بە گوژمەی نزیکەی سێ ملیار دینار بڕیاردرا دەروازەیەکی بۆ دروست بکرێت.

هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، بڕیاردراوە ناحیەی دیانا فراوان بکرێت و بکرێتە قەزای ناوەندی دیانا سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بێت.

ئەو دەروازەیەی بڕياردراوە دروست بکرێت، بڕی دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، “بڕیارمانداوە مزگەوتی کۆنی دیانا نوێ بکەیەنەوە و سیمایەکی نوێی پێ دەبەخشین، هاوکات پارکێکی گەورە دروست بکەین و سوود لە ئاوی قورس یان کانی وەربگرین”.

لە ماڵپەڕی پارێزگای هەولێر لەبارەی ناحیەی دیانا ئەم زانیاریانە نوسراون، لە ساڵی 1961 بەنوسراوی ژمارە 15 کراوە بە ناحیە، لەساڵانی هەشتا بەهۆکاری سیاسی حکومەتی عێراق ئەم یەکە ئیداریەی هەڵوەشاندەوە، لەساڵی 1991 کراوەتەوە بە ناحیە و ئێستا 22 گوند لەخۆ دەگرێت و سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.

مەسیحییەکانی دیانا داوای گۆڕینی ناوی قەزای سۆران دەکە...

مەسیحییەکانی دیانا داوای گۆڕینی ناوی قەزای سۆران دەکەن