دیمه‌نى ناوچه‌یه‌كی سنوورى قه‌زاى چۆمان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی ئێران... وێنه 964+
هەموو گوندەکان ئاوەدانن
قایمقامی چۆمان: دووساڵه سنووره‌مان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى چۆمان بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات ماوه‌ى دوو ساڵه سنووریان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران ئارامه و هیچ كێشه و گرفتێكی ئه‌منى رووینه‌داوه.
سواره ئه‌كره‌م، قایمقامى قه‌زاى چۆمان، به 964ـى راگه‌یاند، به درێژایی 38 كیلۆمه‌تر سنوورى قه‌زاكه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و ماوه‌ى دوو ساڵیشه ئه‌و سنووره‌یان ئارامه.
وتیشی “به‌هۆى بوونى هێزى پشتیوانى و هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور ئارامى ئه‌و سنووره‌مان دابینكراوه”.
به قسه‌ى قایمقام، پێش ئه‌و دوو ساڵه به‌شێك له گونده‌كانى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران و ناوچه كوێستانییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌ى به‌هۆى نائارامى سنووره‌كه‌وه چۆڵكرابوون.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه و حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌و سنووره و نه‌بوونى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور گه‌ڕانده‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه “ئێستا هیچ گوندێكی سنووره‌كه‌مان به چۆڵى نه‌ماوه‌ته‌وه”.