سنوری ماوەت لە کەشێکی بەهاریدا - وێنە: 964
ساڵانە کێشەی زۆریان بۆ دروست دەبوو
چاکسازی لە کارەبای 70 گوندی قەزای ماوەتدا کراوە
پێشەوا محەمەد
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین کارەبای قەزای ماوەت چاکسازی لە کارەبای 70 گونددا کۆتایی پێهێناوە.
ساڵانی پێشتر ئەو چاکسازییە دوادەکەوت و ئەوەش دەبووە هۆی بڕانی کارەبا و دروستبوونی شۆرتی زۆر.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە 964ـی وت، “ئەمساڵ زووتر دەست بە چاکسازیکردنی لە فیدەر و عامود و تێلی کارەبادا کرا و سەرجەمیان چاک کراونەتەوە”.
وتیشی، “لە هەندێ شوێن دار هەڵپاچراون کە چووبوونە ناو تەلی کارەباکانەوە و ساڵانی رابردوو کێشەی زۆری شۆرتیان دروست دەکرد”.
قەزای ماوەت کەوتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە و 70 گوندی لەسەرە.