عێراق گەشتە راستەوخۆکانی بۆ ئەڵمانیا و دانیمارک دەستپێدەکاتەوە

964+

توانا نەقی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە راستەوخۆکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا و دانیمارکی ڕاگەیاند، بەشێوەیەکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش.

هێڵی ئاسمانی عێراق کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند، عێراق گەشتە راستەوخۆکانی بۆ هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و دانیمارک دەست پێدەکاتەوە.

عێراق لە رێگەی فرۆکەخانەی بەغدا و چەند فرۆکەخانەیەکی دیکەوە لە رۆژی 10.11.2023ەوە گەشتە راستەوخۆکانی بۆ ئەڵمانیا و دانیمارک دەست پێدەکاتەوە.

هێڵی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتانە حەوت گەشتی دەبێت بۆ دۆسڵدۆرف و فرانکفۆرت و بەرلین و کۆپنهاگن و میوشن.

لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش هاتووە، دووبارە بەگەڕخستنەوەی گەشتەکان بۆ ئەوروپا و ئەو وڵاتانە لە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی گواستنەوە دێت بۆ هەڵگرتنی قەدەغە کە پێشتر بەسەر گەشتەکاندا سەپێنرابوو.