سێ جۆر مادەی هۆشبەریان لابووە
ئاسایشی هەولێر: دوو باندی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەتەوە، شەش کەس بە دەست بەستراوی دەردەکەون. ئاسایش دەڵێت، “ئەوانە باندی مادەی هۆشبەرن و دەستگیرمان کردوون”.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی شەش کەسی راگەیاند، کە بازرگانیان بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.
ئاسایش دەڵێت، ئەو باندە لە دوو هەڵمەتی جیاواز بەرەزامەندی دادوەر دەستگیرکراون و ناوەکانیان بەمجۆرەیە: (ر،ک،ع) و (ش،ع،ک) و (ش،أ،م) و (پ،م،ط) و (ب،م،ع) و (ع،ل،م).
باندە شەش کەسیەکە، سێ مادەی هۆشبەریان لابووە ئەوانیش کریستاڵ و هیرۆین و حەبی ترامادۆڵ بوون، هێندە نا دەمانچەیەکیشیان لابووە.