ئەو چپسە سێوەی جوتیارەکەی دەڤەری بەرواری باڵا بەرهەمی هێناوە. وێنە:964+
دەیەوێت لە قوتابخانەکان بیفرۆشێت
جوتیارێك له سێوی بەرواری باڵا چپس دروست ده‌كات
964+
هیڤی دێوالی – دهۆك
جوتیارێک لە ناوچەی بەرواری باڵا له سێ‌و به‌رهه‌مى چپس دروستده‌كات و دەڵێت دەمەوێت ئەو بەرهەمە خۆماڵیە تەندروستیە لە قوتابخانەکان هەبن.
تا ئێستا، سێ‌و به دوو شێوازى باو سوودی لێ وه‌رگیراوه، یه‌كه‌میان وه‌ك میوه‌یه‌ك ده‌خورێت و دووه‌میشیان ده‌كرێته مه‌ره‌با.
نەزیڤ مایی، جوتیارێکی ناوچەی بەرواری باڵایە بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات، كه یه‌كه‌م كه‌سه و بۆ یه‌كه‌مین جاریش چپس له سێ‌و دروستده‌كات.
ده‌ڵێت، “بە بەکارهێنانی ئامێرێک سێوەکان پارچە پارچە ده‌كرێن، پاشان بە ئامێرێکی دیکە رێکیان ده‌خەم و بە هەوای گەرم و سروشتیش وشکیان ده‌كه‌مه‌وه، به‌مه‌ش چپسێکی خۆماڵی و تامەکی خۆش بەرهەم دێت”.
ئه‌مساڵ نه‌زیڤ 10 كێڵگه سێوى له به‌روارى باڵا له جوتیاران به‌كرێ گرتووه‌و نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ داناوه، تاوەکو ئه‌وه‌ى له سێ‌و به‌رهه‌می ده‌هێنێت به‌خه‌ڵكی بناسێنێت و بیانفرۆشێت.
له‌یه‌كه‌م قۆناغى به‌بازاڕكردنى چپسه سێویش، نه‌زیڤ بڕیارى داوه بچێته قوتابخانه‌كان و له‌وێدا نرخیان بۆ دیاری بكات و ساغیان بكاته‌وه.
به‌قسه‌ى ئه‌م جوتیاره، نرخی یەک کیلۆ سێ‌و لە نێوان هه‌زار بۆ دوو هەزار دینار دایە، به‌ڵام هێشتا دیار نییە کیلۆیەک چپسه‌سێوه‌كه‌ى به‌چه‌ند بفرۆشێت.
ناوچەی بەرواری باڵا، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ناوچه‌كانى سنوورى دهۆكه كه باشترین سێوى لێ به‌رهه‌مدێت، زۆربه‌ى سێوەکانیشى ئەمریکین و رەنگیان سووره.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن