ئێوارەی ئەمڕۆ بوو

فڕۆکەی F16ی عێراقی چیای حەمرینی بۆردومان کرد

964+

فەهمی نەبی

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی F16ی عێراق چوار گورزی ئاسمانیان لە چیای حەمرین وەشاند.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو گورزە ئاسمانیانە جێبەجێکراون، لە کەرتی چالاکیەکانی کەرتی سەڵاحەدین.

لەدوای ساڵی 2003-ەوە چیای حەمرین بووەتە پەناگەی گروپە چەکدارییە توندڕەوەکان، لەدوای ساڵی 2014-ەوە وەک پانەگەیەک بۆ خۆحەشاردانی چەکدارانی رێکخراوی داعش بووە.

هێشتا نازاندرێت زیانەکانی ئەو بۆردومانە چی بووە.

زنجیرە چیای حەمرین یان تەپۆڵکەکانی حەمرین، لە باشوری شاری کەرکوک درێژ دەبێتەوە سنوری نێوان ناوچەکە کێشە لەسەرەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق جیا دەکاتەوە، لە خۆرائاوای ئەو زنجیرە چیایە رووباری دیجلە هەیە.

بەفڕۆکەی F16 چەکدارانی داعش بۆردومان کران

بەفڕۆکەی F16 چەکدارانی داعش بۆردومان کران