مێسی و هاوڕێیەکانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
عێراقە چەندەمە؟
ئه‌رجه‌نتین هه‌ر له یه‌كه‌می جیهانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ “فیفا” پۆلینی مانگانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی راگه‌یاند، كه ئه‌رجه‌نتینی پاڵه‌وانی مۆندیالی 2022، هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه.
پۆلینه‌كه گۆڕانگارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، فه‌ڕه‌نسا، به‌ڕازیل، ئینگلته‌را و به‌لجیكا له پله‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌من.
به‌ڵام پۆرتوگال به سه‌ركردایه‌تی رۆناڵدۆ، هاته پله‌ی شه‌شه‌م و دوو پله هاته پێشه‌وه، هۆڵه‌ندا و ئیسپانیاش له پله‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌من، هه‌روه‌ها ئیتالیا و كرواتیا له پله‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌من.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له پله‌ی 68ی جیهانه.