دیمەنی قەزای دوکان لە ئاسمانەوە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلیمانی.
تەمەنی 25 ساڵە
سێ رۆژە تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکان نەدۆزراوەتەوە
پێشەوا محەمەد
ماوەی سێ رۆژە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لە دوکان خنکاوە، بەڵام تیمەکان نەیانتوانیوە تەرمەکەی بدۆزنەوە و لە گەڕان بەردەوامن.
ئەو گەنجە لەگەڵ برایەکی و چەند هاوڕێیەکی دیکەیدا ئێوارەی رۆژی دووشەممە 23.10.2023 بە مەبەستی گەشتکردن لە بەغداوە دێنە دوکان و ئەو کوڕە بەناوی “ع. م” دەچێتە ئاوی قەشقۆڵییەوە و دەخنکێت.
زانا بەکر، ئەندامی تیمی غەواسی دوکان بە 964ـی وت، “بێوچان بەردەوامین لە گەڕان بەڵام نەماندۆزیوەتەوە”.
وتیشی، “تیمی غەواس و بەرگریی شارستانی و پۆلیس هەموویان سەرقاڵی گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەن”.
بە پێی ئامارەکانی بەردەست 964، ئەمساڵ لەسەر و 80 کەسەوە لە هەرێمی کوردستان خنکاون.