باڵەخانەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
کرێی پارێزەران
سەندیکای پارێزەران وەڵامی ئەنجومەنی فەتوایان دایەوە
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، وەڵامی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی دایەوە و رایانگەیاند، لێکتێنەگەیشتن هەیە و پێمان وایە پرسیاره‌كان وەک خۆی بە تەواوی به ئەندامانی ئەنجومەنی فەتوا نەگەیشتووە.
ئارام گەردی، وتەبێژی سەندیکای پارێزەران، لەپەیوەندیەکی تەله‌فۆنیدا بە 964ی وت، دەبوو ئەنجومەنی فەتوا بە تەواوی زانیاریان هەبوا، حیکمەتی بڕیاردان بۆ لایەنی براوە و هۆکارەکانی، یاسای بۆ دەرچووە، ئەو یاسایەش لە پەرلەمانی کوردستان دەرکراوە و سوودی لە کۆمەلێک یاسای پارێزەرایەتیی وڵاتانی ئیسلامی وه‌رگرتووه، هەمان بابەت لەو وڵاتانەشدا هەیە.
ئەوەشی وت: “ئەنجومەنی باڵای فەتوا، پێویست بوو پێش ئەوەی فەتواکە دەربکات، زیاتر لێکۆڵینەوەی لە رووی یاسایی و شەرعیەوە لە باره‌ی فه‌تواكه کردبا، چونكه له‌و دوو پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی فه‌توا كراوه، وەڵامی تەواوی پرسیارەکانی تێدا نییە، بڕیاریشه لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵیاندا کۆدەبینەوە.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند پارێزه‌رێك پرسیار له باره‌ی كرێی كاره‌كه‌یان له ئه‌نجومه‌نی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئەنجومەنه‌كه لە راگەیاندراوێکدا، فەتوای لەسەر دوو بابەتی کاری پارێزەری داوە، لە فەتوایەکدا دەڵێن، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كان، پێیان وابوو كه وه‌رگرتنی كرێی ماندووبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه، حه‌رامه و پێویسته پارێزه‌ران وه‌رینه‌گرن، با دادگاش دیاریی بكات و پێی بدات، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر رێكاره ئیدارییه‌كان وه‌ریشیان گرت، پێویسته بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا